English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆسکۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە گەشتکردن بۆ ئەمەریکا ئاگادار دەکاتەوە
2020-02-17 [01:46 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئامۆژگاری هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردوە، لەکاتی گەشتکردن بۆ ئەمەریکا بارودۆخەکە هەڵبسەنگێنن، ئاگاداری ئەوە بن، ئەگەری ئەوە هەیە دەستگیربکرێن و ئەو وڵاتانەش کە رێککەوتنی رادەستکردنی داوالێکراوانیان لەگەڵ ئەمەریکا هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، هاوڵاتیانی خۆی راسپارد لەکاتی گەشتکردن بۆ ئەمەریکا مەترسییەکان لەبەرچاو بگرن، ئەگەری راوەدوونان لەلایەن واشنتۆنەوە بەهەند وەربگرن.

ئەوەشی خستەروو، هاوڵاتیان دەبێت مەترسی راوەدوونانیان هەبێت بەتایبەت ئەو گەشتانەی بۆ ئەمەریکا ئەنجامی دەدەن، لەگەڵ گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتانەی رێککەوتنی رادەستکردنی داوالێکراوانیان لە گەڵ ئەمەریکا هەیە.

ئاگادارینامەکەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لیستی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا کردوە کە رێککەوتنی رادەستکردنی داوالێکراوانیان لەگەڵ ئەمەریکا هەیە ئەویش ١٠٩ وڵاتە.

دەزگای راوەدونان و لێکۆڵینەوەی ئەمەریکا، بەدواداچوون و پشکنینی توند بۆ هاوڵاتانی رووسی دەکات، بۆ کەمترین هۆکار یاداشتی دەستگیرکردن نێودەوڵەتی دەردەکات و لە پۆلیسی نێودەوڵەتی گشتاندنی بۆ دەکات.

چەندین وڵات لە ئەوروپا و ئاسیا هاوڵاتیان و پرۆگرامسازی روسیان بەپێی یاداشتی دەستگیرکدنی نێودەوڵەتی لەلایەن وشنتۆنەوە دەستگیرکردوە و دواتر رادەستی ئەمەریکا کراون.

 

rt





ئەم هەواڵە 2752جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad