ZNA - ھەولێر
لە دواین یاری هەفتەی ٢٦ ی خولی ئینگلتەرا، یانه‌ی چێڵسی لە ناو یاریگای ستامبفۆرد بریدج میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد كرد و یاریەکەشی بە دوو گۆڵی بێوەڵام پێی دوۆڕاند.
لە گێمی یەکەم شه‌یتانه سووره‌كان له ڕێگه‌ی یاریزان مارسیال توانی لە خولەکی ٤٥ تۆری گۆلی خاوه‌ن یاریگا بهه‌ژێنێت و گێمی یەکەم به‌و تاكه گۆڵه کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم، مانچسته‌ر به‌و ئه‌نجامه رازی نه‌بوو تاكو یاریزان هاری ماگوایر توانی لە خولەکی ٦٦ واژۆ لەسەر گۆڵی دووەم بکات و سێ خاڵی گرنگ بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت.
بەم بردنەوە مانچستەریونایتد به‌كۆكردنه‌وه‌ی ٣٨ خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت و چێڵسیش بە ٤١ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.
ئەم هەواڵە 958جار خوێندراوەتەوە |