English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایانی چین سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوییان دۆزییه‌وه‌
2020-02-18 [07:42 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دوو پسپۆڕی چینی له‌ بواری بایۆلۆجی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا توانییان سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكه‌ن.

هه‌ریه‌ك له‌ لی سیاو و بۆتاو سیاو، كه‌ دوو پسپۆڕی بواری بایۆلۆجی چینین، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا توانییان سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌ستنیشان بكه‌ن و هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌یان بۆ تاقیگه‌یه‌كی زانستی شاری وۆهان گەڕاندووەتەوە، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك بازاڕی فڕۆشتنی خواردنه‌ ده‌ریاییه‌كان، كه‌ پێشتر له‌ هه‌واڵه‌ جیهانییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و په‌تایه‌ ئاماژه‌ی بەو بازاڕە درابوو، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و دوو پسپۆڕه‌ چینییه‌ ئاماژه‌یان پێداوه‌، شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ له‌و بازاڕه‌ نه‌فرۆشراون، چونكه‌ وۆهان باڵنده‌ شیرده‌ره‌كان بۆ خواردن به‌كارناهێنن.

له‌ راپۆرته‌كه‌یاندا ئه‌و دوو زانایه‌ دووپاتیانكردووه‌ته‌وه‌، تاقیگه‌یه‌ك به‌ناوی "ناوه‌ندی وۆهان بۆ چاودێری و رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا" ده‌كه‌وێته‌ دووری ته‌نیا 280 مه‌تر له‌و بازاڕه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر شه‌مشه‌مه ‌كوێره‌.

دوو زاناكه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، به‌ر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌، دوو رووداوی جیاواز له‌و تاقیگه‌یه‌ بوونه‌ته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌‌، یه‌كه‌میان كاتێك شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌یه‌ك هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانی ئه‌و تاقیگه‌یه‌ و گازی لێ گرتووه‌،  دووه‌میشیان كاتێك شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌یه‌كی دیكه‌ میزی به‌ هه‌مان كارمه‌نددا كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه‌ش هه‌ستی به‌ مه‌ترسی ئه‌و رووداوه‌ كردبوو، وه‌ك خۆبه‌خش خۆی له‌ كارمه‌ندانی دیكه‌ جیا كردبووه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ چووبووه‌ شوێنێكی په‌راوێزخراو، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، دیاره‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌س نه‌بووه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌.

دوو زانا چینییه‌كه‌ ئه‌م دوو رووداوه‌ به‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ ده‌زانن.





ئەم هەواڵە 3967جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad