English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كێتی ئه‌وروپا وڵاتانی دیكه‌ بۆ لیستی ره‌ش زیاد ده‌كات، هه‌لێكیش به‌ توركیا ده‌دات
2020-02-18 [11:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیرانی دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا وڵاتانی نوێی بۆ لیستی ره‌شی خۆی زیاد كردوه‌ كه‌ خۆیان له‌ باج ده‌دزنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرای كردوه‌ كه‌ وه‌زیرانی دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا وڵاتی په‌نه‌ما و سیشل و دورگه‌كانی كامیان و بالاویان بۆ لیستی ره‌شی خۆیان زیاد كرد كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ به‌ خۆیان له‌ باج ده‌دزنه‌وه‌.

وه‌زیرانی دارایی یه‌كێـتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كه‌موكورتی مۆڵه‌تی زیاتریان به‌ توركیا داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خرێته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌.

له‌ 2017 یه‌كێتی ئه‌وروپا لیستی ئه‌و وڵاتانه‌یان ئاماده‌ كردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ و پلانێكی فراوانی خۆدزینه‌وه‌ باجیان هه‌یه‌ كه‌ كۆمپانیا و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی باجه‌كه‌ ده‌یگرنه‌ به‌ر.

هه‌ر له‌ لیستی ره‌شه‌كه‌ دورگه‌كانی "عه‌زرا"ی ئه‌مه‌ریكی و عومان و ترینیداد و تۆباگۆ هه‌یه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad