English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی...ده‌رمانی زیادكردن و كه‌مكردنی كێش ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
2020-02-18 [12:15 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی زیادكردن و كه‌مكردنی كێش و ده‌رمانه‌ جنسییه‌كان ده‌ستپێكرد و هه‌وڵمه‌ته‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و رێكاری توندی یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گرنه‌ به‌ر.

له‌شكر حه‌مید- سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: تێبینیمانكردبوو له‌ هه‌ندێك شوێن ده‌رمانی نایاسایی به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌ بۆ زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كار ده‌هێنرێن له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌ سێكسییه‌كان ده‌فرۆشرێن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌كو لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و به‌ چاودێری قائیمقامی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی فراوانمان ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانه‌ نایاساییانه‌دا، هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ناو شاری سلێمانی له‌ نۆ شوێندا ده‌ستمان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌و ده‌رمانانه‌دا گرت و رێكاری پێویستمان له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانی گرتووه‌ته‌‌به‌ر.

وتیشی: به‌شێكی ئه‌و ده‌رمانانه‌ له‌ناو دوكانی فرۆشتنی جل و پێڵاودا دانراون و به‌رێگه‌ی جیاواز ده‌فرۆشرێن به‌ هاوڵاتیان.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئاماژه‌ی به‌ش كرد كه‌ هیچكام له‌و ده‌رمانانه‌ به‌ كوالێتی كۆنترۆڵدا تێنه‌په‌ڕیون و پشكنینیان بۆنه‌كراوه‌، هه‌ربۆیه‌ ستیكه‌ریان پێوه‌ نییه‌.

داوای له‌ هاوڵاتیان كرد پێش هه‌موو شتێك له‌ رێگه‌ی په‌یجه‌ ئۆنلاینه‌كانه‌وه‌ ده‌رمان نه‌كڕن و له‌ هه‌ر شوێنێكیش ده‌رمان ده‌كڕن دڵنیابنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و شوێنه‌ مؤڵتی هه‌یه‌ و ده‌رمانه‌كه‌ش ستیكه‌ری لێدراوه‌، چونكه‌ هه‌ر ده‌رمانێك ستیكه‌ری پێوه‌ نه‌بوو نایاساییه‌.

ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و ده‌رمانانه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت و رێكاری پێویست له‌گه‌ڵ فرۆشیاره‌كه‌دا ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌ربۆیه‌ له‌كاتی بینینی فرۆشتنی ده‌رمانی كه‌مكردن و زیادكردنی كێش و ده‌رمانه‌ سێكسێكاندا ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كاری پێویستی له‌گه‌ڵدا بكرێت.

 





ئەم هەواڵە 2629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad