English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری و فۆتۆگرافی کرایەوە
2020-02-18 [12:30 PM]

هەولێر – ZNA


دوێنێ دووشەممە لە گەلەری بەرێوبەرایەتیی هونەری شێوەکاری هەولێر، پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری و فۆتۆگرافی کرایەوە.

 

پێشانگە هاوبەشەکە بەناوی "جەنگ" بوو هەشت فۆتۆگرافەر و شێوەکار تێیدا بەشداربوون، هەریەکەیان بە دوو کاری هونەری لەبارەی کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر ژیانی خەڵک بەشداربوون.

 

پێشانگەکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی هونەری شێوەکاری کرایەوە و تاوەکو 27 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و هۆگرانی هونەری فۆتۆگرافی و شێوەکاری دەتوانن سەردانی بکەن.

 

لە پێشانگەکەدا بەرهەمی هەریەک لە ئاشتی عەدۆ، سەفین حەمید، ئازاد لەشکری، باڵا ئەحمەد، بەهێز نامیق، حەمید جەمال، شەماڵ سەعدوڵڵا و شوکر سەعید خرانەڕوو.





ئەم هەواڵە 898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad