English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبڕکییەکی وێنەی مۆبایل سازدەکرێت
2020-02-18 [01:10 AM]

هەولێر – ZNA


فێرگەی فرێمینگ بەسپۆنسەری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشبڕكێیەكی وێنەی مۆبایل لە بواری ژینگە رادەگەیەنێت، براوەی پێشبڕکێیەکە بەمۆبایلێکی پێشکەوتوو خەڵات دەکرێت.

 

بابەتی وێنەکان دەبێت لەبارەی ژینگەوە بێت، بۆ ئەوەی لەرێگەی كامێرای موبایلەوە ئاستی مەترسییەكانی سەر ژینگەی نیشتمان پیشان بدرێت و هۆشیاری ژینگەیی بڵاوبكرێتەوە.

 

پێویستە هەر بەشداربوویەک بە یەک وێنە بەشدار بێت، وێنەكە بەمۆبایل گیرابێت، وێنەكە گوزارشت لە مەترسییەكانی سەر ژینگەی كوردستان بكات، پێویستە بەشداربوو دانیشتوی باشووری كوردستان بێت،
لەگەڵ ناردنی وێنەكە بەكوالێتی بەرز و بێ‌ لۆگۆ و فرێم و دەستاریكردنێك و ناوی سیانی و شوێنی نیشتەجێبون و ژمارە مۆبایل بنوسرێت.

 

هەروەها كورتەیەك لەبارەی وێنەكە بنووسرێت، تێێدا ئاماژە بەشوێنی وێنەكەش كرابێت، وێنەکە دەبێت لە ساڵانی 2019 و 2020 گیرابێت، وەرگرتنی وێنەكان تا 3/3/2020 بەردەوام دەبێت، لە 8/3/2020 ناوی 25 بەشداربوو رادەگەیەندرێت.

 

پاش هەڵسەنگاندنی وێنەكان لە 12/3/2020ـدا و لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا لە فێرگەی فرێمینگ ناوی براوەی پێشبڕكێكە ئاشكرا دەكرێت و پێشانگەی فۆتۆگرافی بۆ 25 بەشداربووەكە دەكرێتەوە.

 

هەموو کەسێک دەتوانێت لە پێشانگەکە بەشداربێت و فۆتۆگرافەران و ئارەزوومەندان دەتوانن لەرێگەی ئیمەیلی(zhingaphoto@gmail.com وێنە و زانیارییەکان بنێرن.

 

 

 





ئەم هەواڵە 5680جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad