English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە نایابەکانی مێوژ
2020-02-18 [09:29 AM]

ZNA ــ هەولێر


مێوژ یەکێکە لە پێکهاتە بە سوودەکان لەرووی تەندروستی و جوانیەوە، هەربۆیە گرنگە بایەخێکی تایبەتی پێبدەیت و منداڵەکەشت فێری خواردنی بکەیت، دەکرێت مێوژ بەتەنها بڕێکی لێ بخورێت، یان تێکەڵی خواردنەکانی دیکە بکرێت وەک کێک یان نانی بەیانی.

 سوودەکانی مێوژ چییە؟

1-بۆ ئافرەتانی دووگیان مێوژی رەش بەسوودە و یارمەتی کۆرپەلە دەدات، بە تەندروستی گەشە بکات، بەڵام ئەگەر شەکرەت هەیە باشترە پرسی پزیشک بکەیت.

2-مێوژ کاریگەری لەسەر جوانی پێست هەیە، چونکە توندی دەکاتەوە و ساف و گەشاوە دەریدەخات.

3-یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی سێکسیان لەدەستدەدەن، وزەیەکی باشیان پێدەبەخشێت.

4-سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن، یان لەکاتی سوڕی مانگانەدا وزە دەبەخشێت بە لەش.
5-یارمەتی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات بە تەندروستی بمێنێتەوە، هاوکات ریخۆڵە چالاک دەکات، تا زوو لە پاشماوە زیانبەخشەکان فڕێ بدات، یان بۆ ئەو کەسانەی میزیان درەنگ بۆ دەکرێت چارەسەرێکی گونجاوە.

6-لەکاتی قەبزبووندا، خواردنی مێوژ لەسەر گەدەی خاڵی چارەسەرێکی گونجاوە، بەڵام دەکرێت لە ئاوی شلەتێندا نوقمی بکەیت پاشان بیخۆیت.

7-رۆژانە خواردنی مێوژ، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یادگای مێشک و چالاککردنی.

8-جەستەی منداڵ چالاک دەکات، هاوکات سەرنجی بەهێزدەکات و دەتوانێت باشتر کۆشش بکات.





ئەم هەواڵە 7054جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad