English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێگە بۆ ئەوەی لە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی دڵ پارێزراو بیت
2020-02-18 [12:46 PM]

ZNA ــ هەولێر


جەڵتەی دڵ یەکێکە لە کوشندەترین نەخۆشییەکان و بەهۆی گیرانی دەمارەکانی خوێن رودەدات، بەڵام دەکرێت رێگری لێبکرێت، هۆکاری جەڵتەی دڵ بۆ گیرانی دەمارەکان و نەگەیشتنی ئۆکسجین بۆ ماسولکەکانی دڵ دەگەڕێتەوە، بەجۆرێک ئەگەر کەسەکە دوای جەڵتەکە بژی، ماسولکەکانی دڵی زیانی پێدەگات و پێویستی بە کاتە بۆ چاکبونەوە.

دکتۆر ستیڤن کۆبەیک، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دڵ، لەبارەی نەخۆشیەکانی دڵەوە دەڵێت "بەگۆڕینی شێوازی ژیان دەتوانیت مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ لەداهاتودا کەم بکەیتەوە، هەروەها خۆپاراستن لە تەمەنێکی کەمەوە کاریگەری باشتری دەبێت".

وتیشی "وازهێنان لە جگەرە کێشان، ئاگاداربون لە رێژەی شەکرەی خوێن، هاوسەنگڕاگرتنی پەستانی خوێن و رێگری کردن لە کێشی زیادەی جەستە، کاریگەری زۆر باشی هەیە لەوەی پارێزراو بیت بەرامبەر ئەم نەخۆشیە مەترسیدارە".

ئەوەشیخستەڕو "گۆڕانکاری و بڕیاردان بۆ ئەنجامدانی ئەم کارانە ئاسان نیە، بەڵام دەتوانیت جێگەی پاکەتێک چپس بگریتەوە بە خواردنی سێوێک، لەبری خواردنی سێ پارچە شیرینی یەک پارچە بخۆ، لەبری سێ رۆژ خواردنی کاربۆهیدرات یەک رۆژ بیخۆ".

لە کۆتاییدا باسی لەوەکردن گۆڕینی شێوازی ژیان بەم شێوەیە تەنیا مەترسی توشبون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشی دڵ کەم ناکاتەوە، بەڵکو مەترسی شێرپەنجە و ئەلزەهایمەریش کەم دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 6826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad