English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا بۆعێراق: نابێت بەهیچ شێوەیەك توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بكەن
2020-02-19 [07:32 AM]

​ZNA – هەولێر


ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگه‌ی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، په‌یامی خۆی له‌ باره‌ی دوو پرسی هه‌نووكه‌یی، گه‌یاندووه‌ته‌ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، ده‌یڤید شینكه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 18ی شوبات 2020 له‌ به‌غدا بووه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و به‌غدا، به‌ڵام نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران و كوشتنیان ده‌ربڕیوه‌ و به‌ روونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كارانه‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام بدرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ خۆپیشانده‌ران مافێكی ئاسایی خۆیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هێمنی و ئاشتییانه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌رببڕن، هاوكات پشتیوانی خۆیشی بۆ ئه‌و داواكارییانه‌ ده‌ربڕیوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ پێویسته‌ تاوانباران و بكوژانی خۆپیشانده‌ران بدرێنه‌ دادگا و سزا بدرێن.

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختی له‌ هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووه‌ته‌وه‌ له‌ به‌هێزكردنی پێگه‌ و سه‌روه‌ری عێراق و هاوكاریكردنی ئه‌و وڵاته‌ بۆ تێكشكاندنی "ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان" كه‌ رێكخراوی توندڕه‌وی داعشه‌.

میدیا عێراقییه‌كانیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ مه‌به‌ستی شینكه‌ر ئه‌وه‌یه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌، كه‌ پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ده‌نگی كوتله‌ شیعه‌كان یاسای ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كانیان په‌سه‌ند كرد.

 





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad