English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا كۆمپانیای رووسنەفتی سزادا
2020-02-19 [07:53 AM]

​ZNA – هەولێر


واشنتن رۆژی سێشەممە 18ی شوبات، لقێکی کۆمپانیای رووسنەفتی رووسیی سزادا بەهۆی بەردەوامی مامەڵەکانی ئەو کۆمپانیایە لەگەڵ ڤێنزوێلا کە بەپێی بەرپرسانی ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزۆیلا لە دەسەڵات بەردەوام بێت.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاند، کۆمپانیای "رووسنفەت ترەیدینگ ئێس ئەی" و دیدیەر کاسیمێرۆ، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای رووسنەفت ئامانجی سزاکانی ئەمجارەی ئەمریکا بوون.

کۆمپانیای رووسنەفت ترەیدینگ لە چەند ساڵی رابردوودا لەگەڵ حکومەتی ڤێنزوێلا هاوکاربووە بۆ فرۆشتن و بەبازارکردنی نەوتی ئەو وڵاتە کە ئێستا گەمارۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەسەرە.

ئیلیوت ئابرامز، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڤێنزوێلا رایگەیاند، سەپاندنی سزا بەسەر کۆمپانیای رووسنەفتدا بەو مانایە دێت کە ئەمریکا بێکار دانانیشێت لەبارەی ئەو کۆمپانیا بیانییانەوەی کە یارمەتی حکومەتی نیکۆلاس مادورۆ دەدەن تاوەکو بتوانێت لە دەسەڵات بەردەوام بێت.

ئابرامز ئاماژەی بەوە کرد، بڕیاری سزادانی رووسنەفت ترەیدینگ کارتێکی فشارە بۆ ئەوەی مادورۆ واز لە تاکڕەوی بهێنێت و رێگە بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد خۆش بکات.

 





ئەم هەواڵە 2467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad