English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مشه‌و دوو یاری تر له‌ چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن
2020-02-19 [09:36 AM]

ZNA - ھەولێر


 

جارێکی دیکەی یانەی ئاتالانتا دوو جەمسەرەکەی شاری میلانۆ شەرمەزار دەکات و لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە خاکی سانسیرۆ یاری دەکات.

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، یانەی ئاتالانتا بەشداری لە خولەکە کرد، دواتر ئەرکە قورسەکەی جێبەجێکرد و گەیشتە قۆناخی 16، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە یاریگەکەی خۆی بۆ یاریکردن لە ئەوروپا شیاو نییە و دانی پێدا نانرێت، ناچێر یارییەکانی خۆی لە سانسیرۆ دەکات، هەر لەوێش ئەمشەو میوانداری یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی دەکات.

مۆرینیۆ و ناگلسمان

لە ریزەکانی ئاتالانتا کۆمەڵێک یاریزان ناویان لە لیستی چامپیۆنزلیگ دوورخراوەتەوە کە ریزەکانی یانەکەیان جێهێشتووە، ئەوانیش، مازییلۆ، ئارانا، ئیبانێز، سیمۆن کایەر، کامبیاگی، پیکۆلی، دیالۆ تراورێ، موسا بارۆ، سێ یاریزانی زیادکراون کە بریتین لە چیزبۆرا، رامێزی، کالدارا.

ڤالێنسیا یەکەمجارییەتی لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا دەگاتە ئەم قۆناخە، لە بازاڕی گواستنەوەدا ئەلیساندرۆ لۆرێنزی، خایڤیێر خیمینێز و کریستیانۆ پیچینی گواستەوە و بۆ یارییەکە ئامادەدەبن، بەڵام لە توانای ئیزیکێل گارای، کۆبا کۆیندرێدی و یونس موسا بێبەشە کە بەهۆی پێکان و جێهێشتنی یانەکەوە ناویان لە لیستەکەدا سڕاوەتەوە.

ئەمە یەکەم یارییانە بەرامبەر بە یەکدی لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان، ئاتالانتا هەرگیز بەرامبەر بە تیپە ئیسپانییەکان یاری نەکردووە لە خولە ئەوروپییەکان، بەڵام ڤالێنسیا 12 یاری بەرامبەر بە تیپە ئیتالییەکان کردووە، پێنچ دۆڕان و پێنچ بردنەوە و دوو یەکسانبوونیشی هەیە.

تالانتا ـ ڤالێنیا 23:00

خاکی لەندەن یارییەکی دیکەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەخۆیەوە دەبینێت، کاتێک لە سێیەم بەشداریکردنی لەسەریەکی سەرکەوتووی تۆتێنهامی ئینگلیزیدا میوانداریی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەکات، کە تیپە ئەڵمانیەکە یەکەمجارییانە قاچ دەخەنە نێو ئەم قۆناخەوە.
سپێرز بە سەرکردایەتی مۆرینیۆ بۆ ئەم یارییە بە باشی ئامادەنین، چونکە گۆڵکەرە گەورەکەیان کە هاری کەینە پێکانی درێژخایەنی هەیە، موسا سیسۆکۆش پێککراوە، ئەگەری یارینەکردنی لامێلا و فۆیسیش لە ئارادایە.

هەرچی یانەی لایپزیگە کۆمەڵێک کێشەی هەیە، کوڕانی ناگلێسمان کە بە یەکەمی کۆمەڵەکەیان سەرکەوتن، لەم یارییەدا سوود لە توانای کیڤن کامپل، ویلی ئۆربان، تایلەر ئادامس و ئوپامیکانۆ وەرناگرن، کە ئەمەی دواییان کارتی سووری وەرگرتبوو لە قۆناخی کۆمەڵەکان.

 

رووداو

 





ئەم هەواڵە 2872جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad