English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: مۆسكۆ دژی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی توركیایه‌ له‌ ئیدلیب
2020-02-19 [01:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کرێملن رایگه‌یاند، مۆسکۆ بەتوندی دژی ئەنجامدانی ئەم پرۆسه‌ سه‌ربازی توركیایه‌، جێبەجێکردنی ئه‌و پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌ لەدژی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە ناوچەی ئیدلب خراپترین سیناریۆ دەبێت.

ئەمەش دوای ئەوەی دانوستانەکانی نێوان تورکیا و ڕوسیا سەبارەت بە دەستەبەرکردنی داواکارییەکانی ئەنکەرە شکستیان هێنا، سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە ماوەی ڕابردوودا وتی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لە ئیدلب تەنها " بابەتی کاتە ".

وتەبێژی کرێملن دیمیتری بێسکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی مۆسکۆ بەتوندی دژی ئەنجامدانی ئەم پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌یه‌ بەڵام ڕوسیا و تورکیا بەردەوام لە پەیوەندییدا دەمێننەوە تاوەکو ڕێگە نەدرێت گرژییەکان لە ئیدلب زیاتر ببن.





ئەم هەواڵە 1933جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad