English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌ی توشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ٧٥ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌
2020-02-19 [01:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) بوون كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبای رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا، ٧٥ هه‌زار و ١٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

تا ئێستا دوو هه‌زار و ١١ كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌وانه‌ش‌ دوو هه‌زار و پێنج كه‌سیان له‌ چین، دوو كه‌س له‌ هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ‌، فه‌ڕه‌نسا، ژاپۆن، فلیپین و تایوان یەکی یه‌ك كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ژماره‌ی حاڵه‌تەکانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین گه‌یشتووه‌ته‌، ٧٤ هه‌زار و ١٨٥ و له‌ هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ ٦٢ و له‌ هه‌رێمی ماكاو ١٠ حاڵه‌ت و له‌ تایوان-یش ٢٢.

به‌پێی داتای راگه‌یاندن و دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تیادا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون له‌ناویاندا به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

ژاپۆن ٦١٤،

سینگاپور ٨١،

تایلاند ٣٥،

كۆریای باشوور ٤٦،

مالیزیا ٢٢،

ڤیێتنام ١٦،

ئه‌ڵمانیا ١٦،

ئه‌مریكا ١٥،

ئوسترالیا ١٥،

فه‌ڕه‌نسا ١٢،

به‌ریتانیا نۆ،

ئیمارات نۆ،

كه‌نه‌دا هه‌شت،

فلیپین سێ،

هیندستان سێ،

ئیتاڵیا سێ،

رووسیا دوو،

ئیسپانیا دوو،

به‌لجیكا، نیپاڵ، سریلانكا، سوید، كامبۆدیا، فینلاند و میسر‌ یه‌كی یه‌ك حاڵه‌تی توشبوون تیایاندا تۆماركراوه‌.





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad