English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێگەی ٢٦٥ گوندی پارێزگای ورمێ بە هۆی بەفرو کڕێوەوە هەروا داخراون
2020-02-19 [04:02 AM]

ZNA - هەولێر


رێگەی ٢٦٥ گوندی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان هەروا بەهۆی بەفر و کڕێوە و باکوتەوە داخراون هاتۆچوو تێیاندا راگیراوە.

بەڕێوەبەریی گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی رێگەوبانی پارێزگای ورمێ رۆژی چوارشەممە ١٩ی شوبات، گوتی: ٢٦٥ گوندی ئەم پارێزگایە بەهۆی بەفرو کڕێوە داخران و هەوڵی رێگەوانان بۆ بەفرماڵین و کردنەوی رێگەکان هەروا بەردەوامە.

ئاژانسی هەواڵی سەر بە رادیۆ و تەلەفزیونی لە زمان ئەم بەرپرسەی رێگەوانییەوە بڵاوی کردووەتەوە" لەم ٢٦٥گوندە ٦١ گوندیان سەر بە شاری ورمێ، ١٤ گوندیان سەر بە شاری سەڵماس، ٨٥ گوند سەر بە پیرانشار، ٢٠ گوند لە ناوچەی جوگرافییایی مەهاباد و ١٥ گوندیش سەر بە شاری خۆی"ن.

بەڕێوەبەری رێگەوانیی پارێزگاکە هەروەها رایگایدن بەهۆی رێگەی ٢٥ گوند لە چالیدران، ١٥ گوند لە شنۆ، ٢٥ گوند لە سەردەشت، ٣ گوند لە سایین قەڵا و لە لە هەرکام شارەکانی تەکاب و چایپارەش گوندێک رێگەیان گیراوە.

 





ئەم هەواڵە 2701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad