English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە ھێرشبەرێکی دیکەی ھێنایە ریزەکانی 
2020-02-19 [05:41 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بوو لە کۆتایی ھێنان بە گرێبەستی یاریزان مارتن برایسوایتی دانیمارکی ھێرشبەری یانەی لیگانیسی ئیسپانی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆی نیشانداوە مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی برایسوایت بدات کە بریتیە لە ١٨ ملیۆن یۆرۆ . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی لیگانیس بە بۆندەکانی بەرشەلۆنە رازی نەبوو ، لەبەر ئەمە یانەی بەرشەلۆنە پەنای بردە بەر مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی برایسوایت. 


لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی لیگانیس داوای لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی کردووە رێگەی بدات بۆند لەگەڵ ھێرشبەرێکی دیکە مۆربکات ، چونکە برایسوایت تاکە ھێرشبەری یانەکە بوو . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad