English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا.. بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنەوە 11کەس کوژران و چه‌ند کەسێكی دیکەش بریندار بوون
2020-02-20 [06:53 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی شوبات، پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنەوە لە شارۆچکەی هاناو لە نزیک شاری فرانکفۆرت 11 کەس کوژران.
پۆلیسی ئەڵمانیا ئەوەشی زیاد کرد، ژمارەی هێرشکەرەکان دیار نییە چەند کەسن.
هەروەها پۆلیسی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا گوتی، "9کەس لەنێو دوو قاوەخانە کوژران و،  چه‌ند کەسێكی دیکەش بریندار بوون و باری تەندروستییان ناجێگیرە".
پۆلیس ئاماژەشی پێدا، گومان لێکراوەکان کە تەقەیان لەو دوو قاوەخانە کرد تا ئێستا دەستگیر نەکراون و، دیار نییە ئایا یەک کەس ئەو هێرشەی ئەنجام داوە یان چەند کەسێکن.

هەر دوابەدوای رووداوەکە پۆلیس رایگەیاند، تەرمی يه‌كێك له‌ گومان لێکراوەكانيان لە ماڵێک بە مردوويی دۆزيوه‌ته‌وه‌ و کەسێکی دیکەش لەتەنیشتی هەر بە مردووی کەوتبوو.

شایەنی باسە، تائێستا دەسەڵاتداران ناسنامەی کوژراوان و هۆکاری رووداوەکەیان رانەگەیاندووە.





ئەم هەواڵە 2392جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad