English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو کەس لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
2020-02-20 [07:41 AM]

ZNA- ھەولێر


دوو کەس لەوڵاتێکی دراوسێی کوردستانەوە، بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە، گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-2-2020 دەسەڵاتدارانی ئێران وەک رێگایەک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاری داخستنی دەرگای قوتابخانە و زانکۆکانی شاری (قوم)یان لە وڵاتەکەیان، داوە.

رۆژی چوارشەممە 19-2-2020، وەزارەتی تەندروستیی ئێران دۆزینەوەی دوو حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری قوم راگەیاند.

دوو کەسە تووشبووەکە پیر بوون و دواتر لە هەمان رۆژ، بەهۆی بێهێزیی سیستەمی بەرگریی لەشیان، گیانیان لەدەست دا.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.





ئەم هەواڵە 2626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad