English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوتیار عادل: لە وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەت چاوپۆشی لە کەس ناکرێت
2020-02-20 [09:37 AM]

ZNA- ھەولێر


 

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی حکومەتی بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دووپاتکردەوە و رایگەیاند "چەند کەسێکی دەیانەوێت خۆڵ بکەنە چاوی خەڵک و خۆیان دەیان ملیۆن دۆلاری حکومەت قەرزارن و ئامادە نین قەرزەکە بدەنەوە".

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئێمە وەك حكومەتی ھەرێم پابەندین بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، یەكێك لە بڕگەكانی وەرگرتنەوەی قەزەكانە لە بازرگانان".

گوتیشی: "كەسێك كە خۆی بە بازرگان دەزانێت و حزبێكی دامەزراندووە، بۆ خۆدزینەوە لە دانەوەی قەرز دەیەوێت خۆڵ بكاتە چاوی خەڵك و رای گشتی بەلارێدا ببات، ئەو كەسە 70 ملیار دینار قەرزدرای خەڵكەوە و حكومەت داوی كردووەتەوە، ھەروەھا ئەو كەسە تۆمەتبارە بە زەوتكردنی موڵك و ماڵی دەوڵەت و دەیەوێت ناوچەیەكی سەوزایی شاری سلێمانی بكات بە ڤیلا و بیفرۆشێتەوە، بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم، لە وەرگرتنەوەی قەرزەكان چاوپۆشی لە كەس ناكرێت".





ئەم هەواڵە 2767جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad