English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ردوو لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و یاسایی بڕیارى ئازادكردنى به‌مه‌رجى سزادراوان له‌چاكسازییه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ن
2020-02-20 [10:11 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى پرسى كاراكردنه‌وه‌ى بڕیارى ئازادكردنی به‌مه‌رجى (افراج شرطى) سزادراوان له‌چاكسازییه‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى، ڕۆژی دووشه‌مه‌ 2020/2/17، هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى بژار خالد سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی و گوڵستان سه‌عید جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ و ئاماده‌بوونى ئه‌ندامان و راوێژكارانى هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.

حه‌سیبه‌ سه‌عید گه‌ردی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى بڕیارى ئازادكردنی به‌مه‌رج (افراج شرطى) كرا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى چاكسازیى گه‌ورانى هه‌ولێرو سلێمانى ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانى هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى چاكسازیى گه‌ورانی هه‌ولێرو سلێمانی كرد به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی هه‌ردوو چاكسازییه‌كه‌ و له‌نزیكه‌وه‌ سزادراوان نیگه‌رانیى خۆیان سه‌باره‌ت به‌راگرتنی بڕیارى ئازادكردنی به‌مه‌رج واته‌ (افراج شرطى) گه‌یانده‌ لیژنه‌كه‌و داواى كاراكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌یان كردبوو.

حه‌سیبه‌ سه‌عید گوتی: له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤ بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌ بكرێت به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌ده‌ستى كه‌یسی ئازادكردنی به‌مه‌رج (افراج شرطى) تاكو به‌دواداچوونه‌كانى په‌رله‌مان ته‌واوى رێكاره‌ یاساییه‌كان بگرێته‌به‌ر.





ئەم هەواڵە 2536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad