English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا ئاسمانی خۆی بەسەر فڕۆکە ڕووسییەکاندا داخست
2020-02-20 [11:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


کەریم خاس چاودێری کاروباری ڕووسیا لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی ڕووسیاوە ڕایگەیاند: سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ئەنقەر مۆڵەتی به‌ هاتنی فڕۆکەیێکی بارهەڵگری ڕووسی نەداوە، بێته‌ ئاسمانی وڵاتەکەی.

پاش زیاتر بوونی گرژییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە ئیدلیب و بێ ئاکام بوونی دانوستانەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ میدیاکانی ڕووسیا ڕۆژی ڕابردوو ئیدیعایان کرد « تورکیا ئاسمانی خۆی بەسەر فڕۆکە ڕووسییەکاندا داخستووە».

بەگوێرەی ئاژانسی Nupelی تورکیا، پاش بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، کەریم خاس کارناسی کاروباری ڕووسیا لە وتەکانیدا لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی ڕووسیاوە وتوویەتی: « سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ئەنقەر مۆڵەتی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بە فڕۆکەیێکی بارهەڵگری ڕووسی بۆ ئاسمانی وڵاتەکەی نەداوە و ئەمەش دەتوانێت گرژییەکان لە ئیدلیب زیاتر بکاتەوە».

پاش دوو ڕۆژ دانوستانی چڕ لەنێوان شاندی توکیا و ڕووسیا لە مۆسکۆ، هیچ سەرکەوتنێک لەمبارەوە بەدەست نەهاتووە.

شایانی باسە تا ئەم کاتە سەرچاوە فەرمییەکان داخستنی ئاسمانی تورکیایا بەسەر فڕۆکە ڕووسییەکاندا پشت ڕاست نەکردۆتەوە.





ئەم هەواڵە 2386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad