English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای ئێران، یەکەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆریای باشووریشی گرته‌وه‌
2020-02-20 [11:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رۆژی 19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020، به‌رپرسانی ته‌ندرووستی ئێران، مردنی دوو كه‌سیان به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری قوم راگه‌یاند و ئه‌مڕۆش ته‌واوی قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ داخران، کۆریای باشووریش یەکەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و 22 کەسی دیکەش توشی ڤایرۆسەکە بوون، بەمەش ژمارەی توشبووان گەیشتە 104 حاڵەت.

ناوەندەکانی تەندروستی خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان لە کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەدا لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر ئەوەی بزانن هۆکاری گیان لەدەستدانەکان بە دیاریکراوی چین.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی شارەوانی شاری دایگۆی کۆریای باشوور داوای لە هاوڵاتیانی شارەکە کرد کە ژمارەیان 2.5 ملیۆن کەسە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کەسێکی توشبوو بە ڤایرۆسەکە چۆتە ناو کڵێسایەکەوە و دواتر سەردانی نەخۆشخانەی کردووە پێش ئەوەی بزانێت کە توشبووە بە ڤایرۆسەکە. زۆربەی حاڵەتە نوێیەکان لەو شارەدابوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی مردن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری قوم تۆماركراوه‌، چالاكوانانی عێراق له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ داخستنی سنووره‌كان به‌ رووی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێكردووه‌.

چالاكوانانی عێراق له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوا ده‌كه‌ن، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران، سنووره‌كان به‌ رووی ئه‌و وڵاته‌ دابخرێت، ئه‌وه‌ش بۆ رێگه‌گرتنه‌ له‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بگاته‌ عێراق، كه‌ تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا تۆمار نه‌كراوه‌.

بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش، چالاكوانان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌تیش تویته‌ر، به‌ هاشتاگی (#اغلقوا_الحدود_مع_ايران) بۆچوونه‌كانیان خستووه‌ته‌ڕوو.





ئەم هەواڵە 2458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad