English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ کەسی دیکە دووچاری ڤایرۆسی "کۆڕۆنا" بوون
2020-02-20 [11:16 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی شوبات، بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی ئێران، سێ کەسی دیکە دووچاری ڤایرۆسی "کۆڕۆنا"ی نوێ بوون، دووانیان لە شاری قومی باشووری تارانی پایتەختن و، کەسی سێیەمیش لە شاری "ئەراک"ە.

کیانوش جیهانپوور، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پێگەی وەزارەتەکە رایگەیاند، "دووچاربوونی سێ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی "کۆڕۆنا" پشتڕاست کرایەوە و، تووشبووان هاووڵاتیانی ئێرانین، دووانیان لە شاری قومن و، ئەو کەسەی تریش لە شاری ئەراکە".

جێی باسە دوێنێ وەزارەتی تەندروستیی ئێران مردنی دوو کەسی ئێرانی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند.
بەو هۆیەوە حکوومەتی ئێران پێکهێنانی شانەیەکی بۆ ئیدارەدانی رێگەچارەکانی خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "کۆڕۆنا" راگەیاند.

هەر بەهۆی رێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، لە شاری قوم دەوام لە سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی ئەو شارە راگیران.





ئەم هەواڵە 2413جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad