English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزەکانی تورکیا دەچنە نەیرەب، هێزەکانی سوریا پاشەکشەیان کرد
2020-02-20 [02:46 AM]

ZNA - هەولێر


روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا و گروپەکانی هێرشێکی بەهێزیان لە شارۆچکەی نەیرەبی ژێر کۆنترۆلی هێزەکانی سوپای سوریا لە ئاواییەکان رۆژهەڵاتی ئەدلب ئەنجامدا، دوای ئەوەی لە پێشدا دەیان بەدەیان موشەک بۆردومان کرا.

هێزی هێرشکار توانی بچنە ناو شارۆچکەکە و نیوەیان کۆنترۆل کرد، شەڕێکی بەهێزیش لە ئارادایە و زانیاری تەواویش هەیە کوژراو لەهەردوولا هەیە.

پێشتر هەر ئەمڕۆ پێجشەممە ئەو روانگەیە وتی، کاروانێکی سەربازی تورکیا لە دەروازەی کەفرلۆسین گەیشتە باکوری ئەدلب، ئەو کاروانە لە ٨٠ بارهەڵگر و زریپۆش و تانک پێکهاتبوو، دواتر هێزەکانی تورکیا خاڵێکی سەربازی چاودێریان لە نزیک گوندی بزابۆر دامەزراند.

پارێزگای ئیدلب لە باكووری رۆژئاوای سووریا له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ قه‌ڵای هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێت. ناوه‌ندی پارێزگاكه‌ به‌هۆی كۆچی ناوخۆی وڵاته‌وه‌، ژماره‌ی دانیشتووانی گه‌یشتووه‌ته‌ چوار ملیۆن كه‌س و له‌ ئاداری 2015دا كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن. هەر بۆیە ئیدلب یه‌كێكه‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ دیمەشق به‌ چڕترین شێوه‌ له‌ هێرشه‌كانیدا به‌ ئامانجی ده‌گرێت.

 

ئەلعەرەبیە





ئەم هەواڵە 2647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad