English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆی گەشتیاران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران راگیرا
2020-02-21 [06:09 AM]

ZNA_ هەولێر


بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان هاتووچۆی گەشتیاران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران راگیرا و بۆ رێگریی لە گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، هەموو جۆرە هاتن و چوونێک راگیراوە.

کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانییەوە بنکەی نشینگەی پەروێزخان ئاگادار کرایەوە، کە لە کاژێر 00:00ی 21-2-2020 ەوە هاتووچۆی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە رابگیرێت".

بەپێی راگەیێندراوەکە "ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە لە وڵاتی ئێرانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە، پاش پشکنینیان لەلایەن بنکەی تەندروستی پەروێزخانەوە بەنووسراوی فەرمیی پزیشکیی بنکەی نشینگەی پەروێزخان لەجێگیریی دۆخی تەندروستییان ئاگادار دەکرێتەوەو ئەوکات رێگەی ئەوەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان".

جگە لە گەشتکردن، ئەو هاووڵاتیانەش کە دەیانەوێت بۆ چارەسەری پزیشکی و خوێندن و هەر کارێکی دیکە روو لە وڵاتی ئێران بکەن، بەهیچ شێوەیەک رێگەیان پێنادرێت و هەموو جۆرە هاتن و چوونێک راگیراوە.

سەبارەت بە بەردەوامی یان راگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوەکراوە کە پێویستە حکومەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێبدەن.





ئەم هەواڵە 2812جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad