English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ته‌ندرووستی ئێران ئاماری گیان لەدەستدان و تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند
2020-02-21 [03:04 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری تەندرووستی ئێران رایگەیاند:‌ لە ناوخۆی ئێراندا لانیکەم ٢٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و ٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. 

شەوی رابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران و بە سەرۆکایەتی ئیسحاق جەھانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووبەرووبوونەوە و رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەچوو. 

دوای کۆتایی کۆبوونەوەکە، سەعید نەمەکی وەزیری تەندرووستی ئیران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند: گوومان دەکرێت تا کۆتایی رۆژی پێنجشەممە لانیکەم لە ناوخۆی ئێراندا ٢٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبن . 

ھەروەھا گوتیشی: تا ئیستا ٥ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراونەتەوە کە بە ھۆیەوە دوو کەسیان لە شاری قوم گیانیان لەدەستداوە. 

سەبارەت بە چارەنووسی ٣ کەسەکەی دیکە وەزیری تەندرووستی ئێران رایگەیاند: ‌لە ئیستادا ٢ کەس لەو تووشبوانە لە نەخۆشخانەی شاری قوم و ئەوەی دیکەشیان لە نەخۆشخانەی شاری ئەراک خەوێندراون و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.





ئەم هەواڵە 5008جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad