English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چارەسـەری ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایەوە،كەوتە نۆرینگەكان
2020-02-22 [10:59 AM]

ZNA- هەولێر


دوای گیان لەدەستدانی چەندین كەس لە چین و دەرەوەی وڵاتەكەش ، لەكۆتاییدا چارەسەر بۆ كۆنترۆڵكردن و لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایەوە.

وەك ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە ، دەرمانێك بەناوی (Favipiravir) دروستكراوە و لەلایەن حكومەتەوە رەزامەندی فەرمی بۆ وەرگیراوە كە لەلایەن كۆمپانیای (Zhejiang Hisun Pharmaceutical) دروستكراوە.

رۆژنامەی (المرصد)ـی سعودی بڵاوی كردۆتەوە ، ئەم دەرمانە كەوتۆتە نێو نۆرینگە و نەخۆشخانەكانی وڵاتی چین و بەمزووانە رەوانەی دەرەوەش دەكرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسە بكوژەكە.

دەرمانی (Favipiravir) بە یەكەم دەرمان دادەنرێت بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا و توێژینەوەی لەسەر كراوە و دەركەوتووە زاڵ دەبێت بەسەر ڤایرۆسەكە و كۆتایی پێدەهێنێت.





ئەم هەواڵە 14707جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad