English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا و تاڵیبان لە کۆتایی ئەم مانگە ڕێکەوتنێک واژوو دەکەن
2020-02-22 [11:21 AM]

ZNA - هەولێر


 

مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی خۆی ئامادە دەکات بۆ واژووکردنی ڕێکەوتنێک لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان، ئەگەری هەیە ئەم رێککەوتنە کۆتایی بە 18 ساڵی شەڕی ناو ئەفغانستان بهێنێت.

دوێنێ هەینی مایک پەمپـێیۆ ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر لێکتێگەیشتنەکەی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان سەرکەوتووبێت، ئەوا لە 29 ی مانگی دوو ڕێکەوتنەکەلە دۆحەی پایتەختی قەتەرە واژوودەکەن. پاشان بە ماوەیەکی کورت دوای واژووکردنەکە دانوستاندنی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانی دەستپـێدەکات.

تاڵیبانیش لای خۆیەوە ڕاگەیاند لایەنەکان بەر لە واژووکردنی ڕێکەوتنەکە دۆخێکی ئاسایشی گونجاو دەهێننە ئاراوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت سەرچاوەیەکی تاڵیبان لە پاکستان گوتویەتی بڕیارە لە پاش واژوکردنی ڕێکەوتنەکە لە 29 ی مانگی دوو، وتووێژی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە 10 ی مانگی سێ دەسـتپـێبکات.

جاوید فەیسەڵ گوتەبێژی ئاسایشی نشتیمانی ئەفغانستان، ئەویش گوتی کەمکردنەوەی توندوتیژیـیەکان لەم شەممەیەوە دەستپـێدەکات و هێزە ئاسایشیـیەکانی ئەفغانستانیش دەگرێتەوە.

زیاتر لە ساڵێکە ئەمەریکا لە دانوستاندندایە لەگەڵ تاڵیبان و ئەگەر ئەم ڕێکەوتنە سەربگرێت ئەوا نزیکەی نیوەی ئەو 13 هەزار سەربازەی ئەمەریکا لە ئەفغانستانن ئەو وڵاتە جێدەهێڵن.

یەنس ستۆلتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لەم بارەیەوە گوتی ڕێکەوتنەکە ڕێگە خۆشدەکات لە بەردەم هاتنە دی ئاشتیـیەکی بەردەوام لە ئەفغانستان. مۆسکۆ بە ڕووداوێکی گرنگ لە پـێناو ئاشتی ناودێری کرد.

 

voa





ئەم هەواڵە 2251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad