English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بترسن بەلام لێی مەتۆقن
2020-02-22 [08:06 AM]

ZNA - هەولێر


سه‌رۆكی فراكسیونی پارتی رایگه‌یاند: لە دوا کاردانەوەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کە بڕیاری پێکهینانی لیژنەی بەرپرسار له گەڕانەوەی هەر کەسێک له دەرەوەی وولات بەرێگاى فرۆكە یان سیاره بێت بۆ کوردستان و هەولێری پایتەخت ئامادە باشیکراوە هوتێلیان بۆ گرتوون له ژێر چاودێرى پزیشكى دەبن تا 14 روژ . 

كه‌نعان خه‌یلانی سه‌رۆكی فراكسیونی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌تی پارێزگای هه‌ولێر به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: وەک ڕێکاری پێشگیری لە بلاو بوونەوە پەتای کۆرۆنا وەک ئەوەی لە زۆربەی ولاتان پەیڕەو کراوە ، کە لە دووا پێشهاتتدا لە وڵاتی ئێران بەپێی زانیاریەکان بەخێرایی 28 حالەت تۆمارکراون ، بەلام لە چوارچێوەی ئەم ڕێککارە تەندروستیانە دەبێ ڕەچاوی باری دەروونی ئەو کەسانە بکرێت کە دەخڕێنە ژێر چاودێری.

كه‌نعان خه‌یلانی گوتیشی: ئەوەی دەبینرێ لە کاردانەوەی دەروونی ئەو کەسانەی خراونە ژێر ئەم چاودێریە جێگای سەرنج تێڕامانن ، تۆ کەسێک ئەخیتە ژێر چاودێری دەبێ لە ڕووی دەروونیەوە ئامادەی بکەیت، توێژەرانی کۆمەلایەتی لەم پڕۆسەیە دەبێ ڕۆڵ ببینن ، ئەم ڕێککارانە وەک هەڵمەتێکی نیشتمانی ببینرێ نەوەک بەندکردن و پەراوێز خستن یان ماف پیێشێل کردن ، مافی خەڵک پاراستن لە هەموو هەلومەرجێک پێویستە ئەولەویات بێ نەک بەناوی خۆپاراستن کەسانێک توشی تۆقاندن فۆبیا بکەین .





ئەم هەواڵە 2380جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad