English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانه‌كانی ئەو منداڵانەی ئارەزوی خواردنەوەی ئاو ناکەن
2020-02-23 [09:46 AM]

ZNA- هەولێر


بەشێکی زۆر لە منداڵان ئارەزوی خواردنەوەی ئاو ناکەن، کە زیانێکی زۆر بە جەستەیان دەگەیەنێت، پێویستە رۆژانە 8 بۆ 8 پەرداخ ئاو بخۆێتەوە بۆ ئەوەی جەستەیان لە وشک بونەوەی بپارێزن.

بە پێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە لە زانکۆی پەنسیلڤێینیا ئەنجامدراوە، ئەگەر منداڵان بەڕێژەی پێویست ئاو نەخۆنەوە، لە داهاتودا چەندین کێشەی تەندروستی گەورەیان بۆ دروست دەبێت.

یەکێک لە توێژەرەکانی توێژینەوەکە بە ناوی ئاشەر رۆسینگەر، لەزانکۆی پەنسیلڤێینیا، وتی "پێویستە منداڵان رۆژانە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە، بەڵام ئەگەر ئاو نەخۆنەوە و لە بری خواردنەوەی ئاو ئەو خواردنەوانە بخۆن کە شەکری تێدایە، رێژەیەکی زۆر لە کالۆری دەخۆن بێ ئەوەی هیچ سودێکی بۆ جەستەیان هەبێت".

ئەو توێژینەوەیە ئاماری 8 هەزار و 400 منداڵی کۆکردەوە کە تەمەنیان لە نێوان 2 بۆ 19 ساڵ بون، دەرکەوت ئەو منداڵانەی لەبری خواردنەوەی ئاو شەربەتی نا سروشتی و خواردەوە گازیەکان دەخۆن لە رۆژێکدا 100 کالۆری زیاتر بەدەست دەهێنن بە بەراورد بە منداڵێک کە ئاو دەخواتەوە.

نەخواردنەوەی ئاو گرفتی قەڵەوی دروست دەکات، وە هەروەها سەرئێشە، درەنگ فێربون، هەستیاری، باش کارنەکردنی ئەندامەکانی جەستەی و گەشەنەکردنی بەپێی پێویست، سیستمی بەرگری جەستەیان دادەبەزێت و دەبن بە نێچیری نەخۆشیەکان.





ئەم هەواڵە 6622جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad