English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای كرد ده‌ستگیركرا
2020-02-23 [08:11 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باس له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كرد و رێكلامی بۆ ماسكی تایبه‌ت كرد، له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ستگیركرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ درووست كرد و هاوكات له‌و رێگه‌یه‌وه‌ رێكلامی بۆ جۆرێكی تایبه‌ت ماسك كردووه‌ و بازاڕیشی گران كرد، بۆیه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه‌.

دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ به‌ناونیشانی پزیشك خۆی ناساندووه‌ كه‌چی ده‌ركه‌وتووه‌ پزیشكیش نییه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پێكهێنراوه‌ و لێژنه‌كه‌ش رایگه‌یاندووه‌، كه‌ تا ئێستا نه‌ك هیچ تووشبووێك تۆمار نه‌كراوه‌، بگره‌ هیچ حاڵه‌تێكی گوماناویش له‌ هه‌رێمی كوردستان نییه‌.





ئەم هەواڵە 2221جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad