English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماڵپەڕێکی ئێرانی: چوار هاوڵاتی عێراقی له‌ ئێران توشی كورونا بوونه‌
2020-02-23 [08:37 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ماڵپەڕێکی ئێرانی باس لەوە دەکات، کە چوار هاووڵاتی عێراقی لە تارانی پایتەختی ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23-2-2020، ماڵپەڕی (میدڵ ئیست نیوز)ی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو چوار عێراقییە لە گەڕەکی (دەوڵەت ئاباد) لە باشووری تاران دەژیان.

مالپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو چوار هاووڵاتییە عێراقییەیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ئێرانی تووشبوونی ئەو عێراقییانەی بەو ڤایرۆسە، پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هەزاران هاووڵاتیی شیعەی عێراق بەهۆی زەبروزەنگی رژێمی بەعس لە عێراق لە 80ـاکانی سەدەی رابردووەوە ئاوارە بوون و لە گەڕەکی دەوڵەت ئاباد جێگیر کران.

.

 





ئەم هەواڵە 2203جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad