English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین فیلمی جۆنی دیپ لە فێستیڤاڵی بەرلین نمایشکرا
2020-02-23 [01:00 AM]

هەولێر – ZNA


 

نوێترین فیلمی ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، جۆنی دیپ بەناوی Minamata لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا نمایشکرا.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا دیپ رۆڵی وێنەگری ئەمریکی دابلیۆ ئۆگین سمیس (1978-1918) دەگێڕێت.

 

فیلمەکە کاندیدی خەڵاتی ورچی زێڕینە لە فێستیڤاڵەکەدا و لەگەڵ 17 فیلمی جیهانی لە پێشبڕکێ دایە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.

 

70مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین، رۆژی پێنجشەممە لە شاری بەرلین لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد و تاوەکو 1 مارسی داهاتوو بەردەوام دەبێت، تێیدا 340 فیلمی سینەمایی تێیدا نمایشدەکرێن.

 





ئەم هەواڵە 850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad