English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانى سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
2020-02-23 [01:25 AM]

ZNA-هەولێر


 بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر رێنمایی تایبەت بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەداتە بەڕێوەبەرایەتییەکان ،  بۆ ئەوەی ئەو رێنمایانە رۆژانە بە قوتابیان بدرێت.

لە رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتیەکەدا ھاتووە: 

ھەوڵبدرێت رۆژانە لە وانەی یەکەم رێنمایی بە قوتابیان بدرێت لە پاک و خاوێنی و تەندروست باشی و خۆپارێزی.

 ئەو چالاکییانەی کە دەبێتە ھۆی قەرەباڵغی لە ناوەندەکانی خوێندن بە ھەموو شێوەیەک بۆ ماوەیەکی کاتی رابگیرێت.

گرنگە ھەمیشە بایەخ بە پاک و خاوێنی قوتابخانە بدرێت.

تەوالێت و دەستشۆرە زیاتر چاودێری بکرێت لەلایەن لیژنەی ژینگە و تەندروستی قوتابخانەکان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری قوتابخانە.

چاودێری کردنی شوێنی ئاو خواردنەوە لە رووی پاک و خاوێنی و ھۆشداریدان بە قوتابیان.

 لیژنەی فرۆشگا چاودێری زیاتر و بەردەوام بکات لە مەرجە تەندروستییەکان و رێنماییەکان، بوونی کارتی تەندروستی بۆ کارمەندانی فرۆشگا.





ئەم هەواڵە 6898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad