English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاوه‌كو ئێستا دوو هه‌زار و 617كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ مردوون
2020-02-24 [07:00 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 24-2-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین گەیشتووەتە 77 هەزار و 150 کەس، کە 214 کەس زیادی کردووە و بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو، زۆر کەم بووەتەوە.

هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ، دوو هەزار و 248 کەسی دیکە لە وڵاتانی کۆریای باشوور، یابان، سەنگافورە، هۆنگ کۆنگ، تایلەند، ئەمریکا، تایوان، ئیتاڵیا، مالیزیا، ئوسترالیا، ئێران، ئەڵمانیا، ڤێتنام، فەرەنسا، ئیمارات، مەکاو، کەنەدا، بەریتانیا، هیندستان، فلیپین، رووسیا، ئیسپانیا، بەلجیکا، کەمبۆدیا، میسر، فینلاند، ئیسرائیل، لوبنان، نیپاڵ، سریلانکا و سوید تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، ژمارەی مردووان گەیشتووەتە دوو هەزار و 619 کەس، کە بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو، بەرزبوونەوەکە کەمترە.

ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە:

- کەسێک لە عێراق

- دوو هەزار و 592 کەس لە چین

- هەشت کەس لە ئێران

- سێ کەس لەناو کەشتییەکی ناو ئاوەکانی یابان

- حەوت کەس لە کۆریای باشوور

- دوو کەس لە گۆنگ کۆنگ

- کەسێک لە یابان

- کەسێک لە تایوان

- کەسێک لە فەرەنسا

- کەسێک لە فلیپین

- سێ کەس لە ئیتاڵیا

هەر بەپێی خشتەکە، لە چین 24 هەزار و 800 تووشبووی ڤایرۆسەکە، چاک بوونەتەوە، کە ئەو ژمارەیەش بە بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو، زیاد بووە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.





ئەم هەواڵە 2143جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad