English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئيسرائيل: كه‌رتى غه‌ززه‌ و دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردومانکرد
2020-02-24 [07:09 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل بۆردومانی چەند پێگەیەکی بزووتنەوەی "جیهادی ئیسلاميی"ی فەڵەستینيان کرد لە سووریا.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی شوبات، ئەفیخای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل راگەیاند،  سوپاى ئيسرائيل چەند بۆردومانێکی بۆ سەر ئامانجەکانی "جیهادی ئیسلاميی" لە باشووری شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا و دەیان ئامانجی دیکەی بزووتنەوەکە لە کەرتی غەززە ئەنجام دا.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوش کردوە، ئەو پێگەى کە ئیسرائیل کردییە ئامانج لە سووریا بە حەشارگەیەکی گرنگی بزووتنەوەکە دادەنرێت.

ئەدرعی، ئەوەشی خستەڕوو، بزووتنەوەکە لەو حەشارگە پرۆسەی تۆژینەوە و پەرەپێدان بە هۆیەکانی شەڕکردن ئەنجام دەدات، روونیشی کردەوە، دەیان کیلۆگرام لە مادده‌ى جۆری "AP" بەرهەم دەهێنرێت کە بەکاردێت بۆ سووتەمەنی مووشەکیی.

رونیشی کردەوە، بۆردومانەکانی دەوروبەری دیمەشق و کەرتی غەززە وەڵامدانەوەیەک بوو لە دژی هاويشتنى ژمارەیەک مووشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل.

هاوکات، لای خۆیەوە، "جیهادی ئیسلاميی" کوشتنی دوو چەکداری لە ریزەکانی راگەیاند.





ئەم هەواڵە 2125جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad