English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین شاری وھان چۆڵدەكات
2020-02-24 [07:58 AM]

ZNA- هه‌ولێر


رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرز دەبێتەوە و حكومەتی چین رایدەگەیەنێت، رێگە دەدەن خەڵكی لە شاری وھان بچنە دەرەوە و شارەكە چۆڵ بكەن، جگە لەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

رێگە دەدەن خەڵكی لە شاری وھان بچنە دەرەوە و شارەكە چۆڵ بكەن، جگە لەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون

لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین بڵاو كردووەتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 151 كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش رێژەی مردووان لەو وڵاتە گەشتە دوو ھەزار و 592 كەس. ھەروەھا 409 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوونە و بەوەش رێژەی تووشبووان 77 ھەزار كەسی تێپەڕاند.

حكوومەتی چین بڵاوی كردووەتەوە، رێگە دەدەن خەڵكی لە شاری وھان بچنە دەرەوە و شارەكە چۆڵ بكەن، جگە لەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

لەلایەكی دیكەوە، كۆریای باشوور رایگەیاند، دوو كەسی دیكە لەو وڵاتە بەھۆی كۆرۆنا مردوون و 161 كەسی دیكەش تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە. بەوەش رێژەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 763 كەس.





ئەم هەواڵە 5272جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad