English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل غەززە و سوریای بۆمباباران کرد
2020-02-24 [12:22 PM]

ZNA - هەولێر


سوپای ئیسرائیل چەند خاڵێکیان لە سوریا و کەرتی غەززە بۆمباباران کرد.

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند خالێك لە كه‌رتی غه‌ززه‌ و ژمارەیەك بارەگای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی یان كردوەتە ئامانج.

لە روونکردنەوەیەکدا سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، لایەنە فەڵەستینییەکان ئەو خاڵانەیان بۆ چاودێرییكردنی جموجۆڵەكانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییه‌كان بەكاریان دەهێنا.

سەرچاوەکانی هەواڵ هەروەها رایانگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند شوێنێکیان لە سووریا و لە نزیک پایتەختی ئەم وڵاتە بۆمباباران کردووە.

گروپ جیهادی ئیسلامیش پشتڕاستی کردووەتەوە، دوو ئەندامی ئەم گروپە لەژێر ئەم بۆمبابارانانەدا گیانیان لەدەست داوە.

 





ئەم هەواڵە 2053جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad