English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مارتین ماکدۆنا دوای سێ ساڵ دابڕان بە فیلمێکی نوێ دەگەڕێتەوە
2020-02-24 [11:00 AM]

هەولێر – ZNA


دەرهێنەری سینەمایی ئێرلەندی، مارتین ماکدۆنا، دوای سێ سڵ دابڕان لە کاری هونەری، بە کاری دەرهێنان بۆ فیلمێکی سینەمایی دەگەڕێتەوە نێو سینەما.

 

فیلمەکە ناوی بۆ دیاری نەکراوە و بابەتەکەی پەیوەندی بە دۆخی ئێرلەنداوە هەیە و بەرهەمی هاوبشەی Disney’s Searchlight و Film4یە.

 

دوایین کاری هونەری ماکدۆنا فیلمێکی سینەمایی بەناوی Three Billboards Outside Ebbing, Missouri کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا بڵاوکرایەوە و کاندیدی بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین فیلم.

 

بڕیارە ئەمساڵ کاری بەرهەمهێنانی فیلمەکە دەستپێبکات و تیشک دەخاتە سەر ژیانی دوو هاوڕێ دەکات لە دوورگەیەکی دورەدەست دەژین، هەندێ کێشە رووبەڕوویان دەبنەوە و دەبێتە هۆکاری ئەوەی کۆتایی بە هاوڕێیەتییەکەیان بێت.

 





ئەم هەواڵە 2323جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad