English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەس لە کۆتینیۆ تێناگات 
2020-02-24 [12:42 PM]

ZNA- ھەولێر


کارل ھاینز رۆمەنیگە سەرۆکی جێ بەجێکاری یانەی بایەرن میونشن دەڵێت تێناگەم بۆ کۆتینیۆ لە یارییەک ئاستی بەرزە و لە یارییەکی دیکە ئاستی دادەبەزێت . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی رۆمەنیگە رایگەیاند : کۆتینیۆ یاریزانێکی ئاست بەرزە و لەھەندێک یاری ئاستی زۆر بەرزە ، بەڵام لە ناکاو وا ھەست دەکەیت شتێک رێگری لەم یاریزانە دەکات. 

رۆمەنیگە گووتیشی : باوەڕی تەواوم بە تواناکانی کۆتینیۆ ھەیە و رۆلێکی بەرچاوی ھەیە لە تیپەکەمان  و لە یارییەکانی داھاتوو خاڵی یەکلاکەرەوە دەبێت . 

کۆتینیۆ لە ئێستادا بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی بایەرن میونشن دەکات و یانەی باڤاری دەتوانێت لەم ھاوینە لەبەرامبەر ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە ریزەکانی ، بەڵام زۆرینەی چاودێرانی وەرزشی لەسەر ئەوە کۆکن کە یانەی بایەرن بە شێوەی یەکجارەکی کۆتینیۆ ناگوازێتەوە ریزەکانی . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad