English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بڕی ھەناردە و داھاتی نەوتی مانگی ١ـی ٢٠٢٠ ئاشکرا دەکات
2020-02-24 [12:44 PM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی ھەناردە و داھاتی نەوتیی وڵاتەکەی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤-٢-٢٠٢٠، عاسم جیھاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، بڕی ھەناردەکراوی نەوتی لە کێڵگە جیاوازەکانی وڵاتەکەی و کەرکووک بۆ مانگی ١ـی ٢٠٢٠، ئاشکرا کردووە.

لەو مانگەدا، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی ١٠٢ ملیۆن و ٤٨٥ ھەزار و ٥٩١ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

ئەو بڕە فرۆشراوەی نەوت بڕی شەش ملیار و ١٦٣ ملیۆن و ٣٨٣ ھەزار دۆلاری وەک داھات بۆ عێراق، دابین کردووە.

بڕی ھەناردەی کێڵگەکان و داھاتەکەی:

- ١٠١ ملیۆن و ٦٢ ھەزار ٣٦٦ بەرمیل لە کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاست ھەناردە کراوە و داھاتەکەشی شەش ملیار و ٨٥ ملیۆن و ٣٢ ھەزار دۆلار بووە.

- یەک ملیۆن و ١١٤ ھەزار و ٣٥ بەرمیل لە کێڵگەکانی کەرکووک ھەناردە کراوە و داھاتەکەشی ٦٣ ملیۆن و ٦٦٣ ھەزار و ١٣٧ دۆلار بووە.





ئەم هەواڵە 6160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad