English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕووسیا و لایەنەکانی دیکە گێچەڵ بۆ ئەمریکییەکان دروست دەکەن، لە سووریا بکشێنێتەوە
2020-02-24 [12:54 PM]

ZNA - هەولێر


لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی ئەمریکا و ڕووسیا و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمریکا و هاووڵاتییانی سووریا پڕۆفیسۆر ستیڤن هایدمەن توێژەی کاروباری سووریا لە پەیمانگای سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، ڕووسیا و دیکەی لایەنەکانیش بەردەوام دەبن لەوەی لە سووریا گێچەڵ بۆ ئەمریکییەکان دروست بکەن و ناچاری بکەن پاشماوەی هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە.

توێژەری پەیمانگای سیاسەتی دەرەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا رایگەیاند، بەڕای من پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا زیاتر بۆ رکابەری یەکتر و تاقیکردنەوەی لایەنی بەرانبەرە و شەڕێکی جدی لە نێوانیان ڕوو نادات.

وتیشی، ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئەمریکا زیاتر هەڵگری ئەو پەیامەیە کە ڕووسیا دەیەوێت بڵێت ئەگەر ئەمریکا بەنیازە کەڵک لە مانەوەی خۆی وەربگرێت دەبێت باجی مانەوەکەی بدات.

پڕۆفیسۆر هیدمەن لەبارەی ناڕەزاییی ئێران و ڕووسیا و تورکیا بەرانبەر هەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری سووریا دەڵێت: "هۆکاری ئەم ناڕەزایییە ئەوەیە کە پاڵپشتیی هەرێمییانە بۆ هەبوونی ئەمریکا لە ناوچەی چێردەسەڵاتی کوردەکان لە ئارادا نیە. تورکیا و ئێران و حکوومەتەکەی ئەسەد و ڕووسیاش کۆدەنگن لەوەی ئەمریکا سووریا چۆڵ بکات و لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بچێتە دەرەوە."

ئەو چاودێرە سەربازی و سیاسییە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئایندەشدا ڕووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ ئەمریکا لە سووریا بەدەوام دەبێت.

ناوبراو لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی وت: "ڕووسیا و دیکەی لایەنەکانیش بەردەوام دەبن لەوەی لە سووریا گێچەڵ بۆ ئەمریکییەکان دروست بکەن و ناچاری بکەن پاشماوەی هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە."

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 2107جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad