English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ تاوتوێکردنى چەند بابەتێکى هاوبەش، وەزارەتەکانى خوێندنى باڵا و ئەوقاف کۆبونەوە
2020-02-24 [03:37 AM]


 

لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانسی کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، رایگەیاند، لە کۆبونەوەى نێوان وەزیرانى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، چەند بابەتێکى هاوبەش لە نێوان هەردولا گفتوگۆى لەبارەوە کرا، بۆ پەرەپێدان و پێشخستنى ئاستى پەیوەندیەکانیش بڕیارى پێکهێنانىلێژنەیەکى هاوبەش درا.

ئەمڕۆ دوشەمە ڕێکەوتى (٢٤/٢/٢٠٢٠) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە د. پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، لە کۆبونەوەیەکدا کە هەریەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى هەردو وەزارەت ئامادەیبون، چەند بابەتێکى هاوبەش لەنێوان هەردولا بڕیارى لێدرا.

لە سەرەتاى کۆبونەوەکەدا د. ئارام محمد قادر دواى بەخێرهاتنى وەزیرى ئەوقاف تەئکیدى لە کارى هاوبەشى هەردو وەزارەت لەسەر چەند تەوەرێک خستەڕو، باسیشى له رۆڵ و ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان كرد له به‌ديهێنانى ئاشتى و ته‌بايى نێوان پێكهاته‌كان کرد،
دواتر ڕوناکی خستە سەر پێکھاتە ئایینییەکانی کوردستان و رۆڵی حکومەتی هه‌رێم لەخزمەتکردنی ھەمەلایەنە بەبێ جیاوازی و ئاماژەدان بە ستراتیژیەتی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم کە ئامانجی سەرەکی برەودانە بە پێکەوەژیان و گیانی پێکەوەیی.

لەلایەن خۆیەوە، د. پشتیوان سادق لە وتەیەکدا جەختى لە پەرەپێدانى و بەردەوامى پەیوەندیەکان کردەوە لەگەڵ وەزارەت،


بەدەر لەوەش کوردستان لانەی خوشک و برایانی نەتەوەی عەرەبە کە لە ناوەراست و باشووری عێراق بەھۆی جەنگە جیاوازەکانەوە ڕوویان لەھەرێمی کوردستان کردوە،


کوردستان ووڵاتی ھەمووانە و بۆتە مەڵبەندی ئاشتی و پێکەوەیی ناوچەکە و تابلۆیەکی جوان و درەوشاوەی نیشانی جیھان داوە و بۆتە لانەی لێقەوماوان. ئەمە بەشێکە لە کەلتووری کورستان، چونکە مێژووی خەڵکی کوردستان وابووە کە ھەمیشە خانەخوێیەکی بەئەمەک بووە بۆ ھەموو ئەوانەی ڕوویان لێکردوە.

 

د. پشتیوان سادق ، زۆر سوپاس بۆ ئەم دیدارەو باسى لە پەیوەدیەکانى نێوان هەردولا، بابەتى کوردستان ششوێنى پێکەوە ژیان و خۆشگوزەرانیە، پرۆپۆزەلێکمان ئامادە کردوە بۆ کردنوەوەى پەیمانگەیەک کە سەر بە ئەوقاف بێت ئەو کەسانە وەربگیریت کە دێن بۆ ئەم پەیمانگەیە.

بۆرد تەقیمى ئەو کەسانە هەبێت کە لە شەریعە وەردەگیرێن

د. ئارام بەخێرهاتنى کردن، وڵاتى ئێمە پێوسى بەوە هەیە زاناى ئاینى میانڕەو ى هەبێت مینبەرەکان نەبێت شوێنى هاندانى خەڵک بۆ تەکفیرى، دەبێت روئیامان هەبێت بۆ بوارى ئاینى لە کوردستان، مینبەرى مزکەوتەکان بۆ هەمو پرسەکان گرنگەو رۆڵى هەیە، هاوکارتان دەبین،





ئەم هەواڵە 1453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad