English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی پارتی كۆده‌بێته‌وه‌
2020-02-24 [03:38 AM]

ZNA- هەولێر


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 24/2/2020 نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان به‌رپرس و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداوچوونی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه‌. سه‌ره‌تا به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ وێڕای به‌خێرهاتنیان، سڵاو و ڕێزی رێزدار نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی پێگه‌یاندن و به‌ناوی به‌ڕێزیانه‌وه‌ ده‌ستخۆشی لێ كردن و رۆڵی ده‌سته‌كه‌ی له‌ چاودێری و به‌دواداچوون و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌ند و ئۆرگانه‌كانی پارتی، به‌رز نرخاند.

دواتر به‌ڕێز مه‌سعوود ساڵه‌یی به‌رپرسی ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوون وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كۆبوونه‌وه‌، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئۆرگانه‌ حزبیه‌كان، ئاماده‌كردنی چه‌ند راپۆرتێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوه‌نده‌ حزبییه‌كان، درێژه‌دان به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون، ستراتیژ و پلانی داهاتوویان پێشكه‌ش كرد كه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

تاوتوێ كردنی بارودۆخی ناوخۆی عێراق و كوردستان به‌ گشتی، ڕۆڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌نگاوه‌كان بۆ یه‌كخستن و پاراستنی یه‌كده‌نگیی نێو ماڵی كورد،‌ كاركردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی ڕێبازی بارزانی كه‌ له‌ گرنگترینیان بنه‌ماكانی یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ پرۆسه‌ی چاودێری و به‌داوادچوونی ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌وه‌ پێشكه‌ش كران و ژماره‌یه‌ك پێشنیازیش خرانه‌ ڕوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری ئاماده‌یی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی بۆ پشتیوانیكردنی كار و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵیان به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی كاره‌كانیان، ده‌ربڕی.





ئەم هەواڵە 1195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad