ZNA - هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ئیمارات بڕیاریدا، تاکو وادەیەکی نادیار رێگە بە هاوڵاتیانی خۆی نەدات گەشتی ئێران و تایلاند بکەن، ئەمەش وەکو هەوڵێکە بۆ ئەوەی رێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگیرێت.
وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا وتی، لە میانی هەوڵەکانی وڵات بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە چەند وڵاتێک بڵاوبووەتەوە، هەروەها لەسەر سووربوونمان بۆ سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان، بڕیار درا لە ئێستاوە تاکو کاتێکی نادیار رێگەی بە هاوڵاتیان نەدرێت گەشتی ئێران و تایلاند بکەن.
وەزارەتەکە داوای کرد، ئەو هاوڵاتیانە لەم دوو وڵاتەن پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی وڵاتەکە بکەن، هەروەها خۆیان لە خزمەتگوزاری (تەواجدی) تۆمار بکەن.
rt
ئەم هەواڵە 1765جار خوێندراوەتەوە |