English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئابووری جیھان لەژێر ھەڕەشەی "کۆرۆنا"دا
2020-02-24 [07:25 AM]

ZNA - هەولێر


پسپۆرێكی ئابووری رایگه‌یاند: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین، کاریگەی ڕاستەخۆی بۆ سەرھەموو جیھان داناوە،لە بوارەکانی ( تەندروستی، ئابووری)وە لەئەگەری بەردەوام بوون و مانەوەی ڤایرۆسەکە بۆماوەیەکی درێژ ، سەردەکێشێت بۆ سەرھەڵدانی کارەساتی گەورەی مرۆیی کەلە مێژوودا کەم وێنەیە.

دانا عبدالعزيز پسپۆری ئابووری به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بەھۆی کۆرۆناوە زۆربەی کارگەکانی وڵاتی چین داخراون، کەرتی پیشەسازی لەو وڵاتە خەریکە لە ٥٠٪‏ بەرھەمی نێو خۆیی لەدەست دەدات،چونکە ئەو ناوچانەی کە کانگای ڤایرۆسەکەن زۆربەیان ناوچەی پیشەسازین، ئەمە جگە لەوەی سەرجەم کۆمپانیا جیھانییەکان کە لەو وڵاتە کاڵاکانیان بەرھەم دەھێنن بەھۆی نزمی تێچوونی کەرەستەی خاو و دەستی کار کارەکانیان سڕ کردووە بۆماوەیەکی نادیار.

دانا عبدالعزيز گوتی: جولەی بازرگانیش لە نێوان چین وڵاتانی جیھاندا پەکی کەوتووە و گواستنەوەی کەل و پەلی دروستکراوی چین جگە لەوەی کەمتمانەی کڕیارانی لەدەستداوە،گواستنەوەی لە چینەوە بۆ بازاڕەکانی جیھان و ساغكردنەوەیان کارێکی ئەستەمە، ئەمانەش ھۆکارن بۆ داکشانێکی گەورە لە ڕێژەی بەرھەمھێنان لەو وڵاتە.

هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد: لە کاتی ئاساییدا وڵاتی چین گەورەترین بەکارھێنەر و کڕیاری نەوتی خاوبوو، بەشێوەیەک ڕۆژانە چین پێویستی بە ١٥ ملیۆن بەرمیل نەوت بوو بۆ دابین کردنی سوتەمەنی بۆ کارگە پیشەسازییەکانی ئەو وڵاتە، لە ئێستادا بە ھۆی داخرانی زۆرێک لە کارگەکانی بەرھەم ھێنان لەو وڵاتە ڕێژەی بەکارھێنانی نەوت لە لایەن چینەوە دابەزیوە بۆ نیو ئەوەندەی ڕێژەی پێشووتری، کە ئەمەش گورزێکی کوشندەیە بۆ کەرتی نەوت و گاز لەسەرتاسەری جیھان و دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت ، بەمەش نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، لێرەدا وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت لەسەرتاسەری جیھان دووچاری زیانی ئابووری دەبن،لە ڕوی کەل و پەل و پێداویستی بازاڕەوە ، بە ھۆی داخرانی کارگە پیشەسازییەکانی چین، کەل و پەل و پێداویستی دروستکراوی چین لەبازارەکانی جیھان کەم دەبنەوە، ئەمەش سەردەکێشێ بۆ بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک.

ئه‌و پسپۆره‌ ئابووریه‌ دیاریكرد: ھەروەھا لە کەرتی گەشت و گوزاردا،بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەرتی گەشت و گوزاری ئەو وڵاتە بە تەواوی پەکی کەوتووە، ھەموو جیھان دەرگای بەڕووی چیندا داخستووە لە ترسی دێوەزمەی کۆرۆنا.

دانا راشیگه‌یاند: بە ھۆی گۆشەگیر کردنی چین لەلایەن وڵاتانی جیھانەوە، سەرجەم ڕێگاکان بۆ چین داخراون ، بەمەش گورزێکی کەمەر شکێن بەر کەرتی گەشت و گوزاری جیھانی بە تایبەت ( ھێلە ئاسمانییەکان) دەکەوێت، تەنھا زیانە کانی ھێلی ئاسمانی بە (٢٠)ملیار دۆلار دەخەملێندرێت بە پێی پێشبینیەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی(IATA).

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: سەرباری ھەموو ئەمانەش ترس و دڵە ڕاوکێی جیھان لەھەمبەر دوژمنێکی گەورەی مرۆڤایەتی کەوا خەریکە بەرۆکی ھەموو گەلانی جیھان دەگرێت و دەبێتە دێوەزمەی مرۆڤایەتی،کە ئەویش ڤایرۆسی کۆرۆنایە.





ئەم هەواڵە 2392جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad