English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
2020-02-25 [07:04 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بە مەبەستی گفتگۆکردن لەسەر پێکھێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد تۆفیق عەلاوی، شاندێکی باڵای لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا.

محەمەد سەعدەدین، ئەندامی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان  رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنی لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستاندا، بڕیاردرا ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت لە گفتگۆکانی پێکھێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق.

جەختیشی کردەوە کە بۆ ئەم مەبەستە، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان کە بڕیار دراوە ئەمجارە ”شاندەکە بچووک بکرێتەوە و ھەر لایەنە و پێکھاتەیەکی سیاسی، یەک ئەندامی لە شاندەکە ھەبێت بۆ گفتگۆکردنی پێکھێنانی کابینەکەی عەلاوی“، بچنە بەغدا.

گوتیشی: ”ھەرێمی کوردستان دڵنیا نییە لە پێکھێنانی کابینەکەی عەلاوی و دەیەوێت مافەکانی لە کابینەکەدا بچەسپێنێت“.





ئەم هەواڵە 2347جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad