English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ 71 كه‌سی تر گیانیان لەدەستدا
2020-02-25 [07:09 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

لە چین 71 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستدا، ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا لە چین بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە دوو هەزار و 660 کەسی تێپەڕاندووە.

 

رۆژی سێشەممە 25-02-2020 کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتمانی چین رایگەیاند، لەماوەی 24 کاژێری رابردوودا 71 کەسی دیکە لە چین بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید- 19ی سەر بە خێزانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. هاوکات، 508 حاڵەتی نوێی تووشبوونینش بە ڤایرۆسەکە لە چین تۆمارکراون.

 

ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە نێو زیندانییەکانیش و رۆژی سێشەممە 323 حاڵەتی تووشبوون لە زیندانییەکی هەرێمی هیوبی پشتڕاستکراونەتەوە.

 

بەگوتەی بەرپرسانی کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتمانی چین لە مانگی دیسێمەبەرەوە تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 660 کەس بەهۆی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەیاندا گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی دوایین ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 80 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو هەزار و 699 کەس گیانیان لەدەستداوە و 27 هەزار و 683 کەس لە سەرتاسەری جیهان چاکبوونەتەوە. 





ئەم هەواڵە 2023جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad