English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستی پێكرد
2020-02-25 [08:00 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و بڕیارە چەند پرسێکی گرنگی تێدا تاوتوێ بکرێت.

لەم کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدرالی دەخرێتە ڕوو.

هاوکات ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی میونیخ و دیدارەکانی ئیتاڵیا و ڤاتیکان تاوتوێ دەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان لەم کۆبوونەوەیەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلان و هەنگاو و رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوتوێ دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان ئامادە دەبن.

 





ئەم هەواڵە 2563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad