English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: له‌باره‌ی ئیدلب به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پووتین له‌سه‌ر هێڵم
2020-02-25 [08:11 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


رۆژی چوارشەممە شاندێكی رووسیا بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كانی ئیدلب، سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ پووتینیش به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه‌، ئه‌مه‌ گوته‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیایه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمیی ده‌چێته‌ ئازه‌ربایجان و به‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و باسی له‌ دوایین پێشهاته‌كانی ئیدلب كرد و رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ پووتین به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئیدلب.

ده‌شڵێت، رووسیا له‌سه‌ر ئاستی باڵا پشتیوانی له‌ رژێم ده‌كات و به‌رده‌وام فڕۆكه‌كانی له‌ ئاسمانی سووریا ده‌فڕێت بۆ پشتیوانی ئه‌وان، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه‌ ئه‌وه‌م به‌ پووتین گوت، كه‌چی ئه‌و، نكۆڵیكرد. هه‌رچه‌نده‌ نكۆڵیش بكات، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌كراومان له‌ژێر ده‌ستدایه"‌. 

له‌باره‌ی لووتكه‌ی چوارقۆڵی كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 5ی ئاداری داهاتوو له‌ ئیسته‌نبووڵ سازبكرێت، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "مێركڵ و ماكرۆن په‌یوه‌ندییان به‌ پووتین كردووه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر كاتی سازكردنی لووتكه‌ چوارقۆڵییه‌كه‌ رێككه‌وتن نه‌كراوه"‌. 

ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر پرسی ئیدلب، به‌ڵكو له‌سه‌ر پرسی لیبیاش له‌گه‌ڵ پووتین به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌ جموجۆڵه‌كانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر به‌رده‌وامه‌ به‌ پشتیوانی رووسیا و هه‌روه‌ها ئیماراتیش پشتیوانی دارایی و لۆجیستیان ده‌كات و چاوپۆشی له‌ كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل ده‌كات. 

 

 





ئەم هەواڵە 1984جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad